ئه‌مشه‌و حاجیانی كوردستان ده‌گه‌نه كێوی عه‌ره‌فه
گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە کێوی عەرەفە، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی به ته‌واوی ئه‌نجام داوه و خواردن و خواردنه‌وه و شوێنی حه‌وانه‌ی زۆر باش بۆ حاجیان دابین كراوه.
كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان،ئەمڕۆ دووشه‌ممه 25ـی ئایاری 2026، راگه‌یاند: ئه‌مرۆ حاجیانی كوردستان به‌ره‌و كێوی عه‌ره‌فه به‌رێ ده‌كه‌ون بۆ به‌جێگه‌یاندنی روكنی سه‌ره‌كی حه‌ج كه ئه‌ویش مانه‌وه‌یه له كێوی عه‌ره‌فه.
گوتەبێژی حەج و عومرە گوتی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به چاودێری راسته‌وخۆی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به حاجیان كردووه و بۆ ئه‌مساڵیش شوێنیێكی ڤی ئای پی بۆ حاجیان له كێوی عه‌ره‌فه دابین كراوه كه هه‌موو قه‌نه‌فه و كورسی و شوێنی مانه‌وه‌یه به هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه.
كاروان ستونی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی به ته‌واوی ئه‌نجام داوه و خواردن و خواردنه‌وه و شوێنی حه‌وانه‌ی زۆر باش بۆ حاجیان دابین كراوه ته‌نانه‌ت له كێوی عه‌ره‌فه جگه له خواردن و خواردنه‌وه سارده‌مه‌نیش پێشكه‌ش به حاجیان ده‌كرێت.
گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان گوتیشی دڵنیایی ته‌واو ده‌ده‌ینه كه‌سوكاری حاجیان كه هه‌موو حاجیان ته‌ندروستییان زۆر باشه و سوپاس بۆ خوای گه‌وره تاوه‌كوو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی مردن له نێوحاجیانی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
ئه‌مساڵ بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج 5120 كه‌س له كوردستان گه‌یشتوونه‌ته سعوودیه كه 2752 پیاو و 2368 ئافره‌تن.