وردەکاریی دابەشکردنی مووچە لە رێگەی "هەژماری من"

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیکەی 800 هەزار مووچەخۆری کەرتی گشتی مووچەی مانگی ئایار (پێنج)، بە شێوەی دیجیتاڵی، لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" وەردەگرن.

خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی پێنچ وەردەگرن بەپێی پارێزگا:

 

پارێزگا  سوودمەند 
هەولێر  373,300 
سلێمانی  227,600 
دهۆک  181,900 
هەڵەبجە  12,950 
کۆی گشتی  795,750 

 

پڕۆژەی هەژماری من، لە ساڵی 2023 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیریی دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. تا ئێستا زیاتر لە 800,000 مووچەخۆر کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من کە 900,000 مووچەخۆری کەرتی گشتی خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەکە.

لە چوارچێوەی پرۆژەکە، لەلایەن بانکە بەشداربووەکان زیاتر لە 600 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەشێوەیەکی 24 کاتژمێری بتوانن پارە رابکێشن. وا بڕیارە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتاییهاتنی پڕۆژەکە ژمارەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) لە 1,000 ئامێر تێبپەڕێنێت کە ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ڕێساکانی بانکی ناوەندی