ئیبراهیم رەزایی: ئەمشەو سەیری ئاسمان ئیسرائیل بکەن

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و رایگەیاند وڵاتەکەی وەڵامێکی "یەکلاکەرەوە و بە ئازار" دەداتەوە بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر ناوچەی (ضاحیە) لە بەیرووت.

یەکشەممە 7ـی حوزەیرانی 2026، ئیبراهیم رەزایی، گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاو کردووتەوە و تێیدا نووسیویەتی: "ئێمە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و بە ئازار دەدەینە ئیسرائیل بەرامبەر بە هێرشەکانی بۆ سەر زاحیە؛ ئاماژەشی دا، پێویستە ئەوان وەڵامێکی توند وەربگرن.

رەزایی لە پەیامەکەیدا کە وەک ئاماژەیەک بۆ هێرشی مووشەکیی دەستبەجێ دەبینرێت، رایگەیاندووە، "ئەمشەو سەیری ئاسمانی ئیسرائیل بکەن."

ئەم هەڕەشەیەی بەرپرسەکەی پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل لە لوبنان گەیشتوونەتە لووتکە و تاران چەندین جار هۆشداری داوە کە هێرش بۆ سەر بەیرووت "هێڵی سوورە" و وەڵامی توندی بەدوایدا دێت.