سێنتکۆم: گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەردەوامە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) جەخت دەکاتەوە کە لە ئاسمان و دەریاوە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی دژی ئێران بەردەوامە.
سێنتکۆم ئەمڕۆ هەینی 12ـی حوزەیرانی 2026، لە پلاتفۆڕمی ئێکس بە بڵاوکردنەوەی چەندە وێنەیەکی هێزی دەریایی لە کاتی چاودێریی جموجوڵی کەشتییەکانی گەرووی هورمز و کەندا و کەنداوی عومان، لە پەیامێکدا نووسیویەتی "کەشتییەکانی هێزی دەریایی و فڕۆکە جەنگییەکان بەردەوام کە هەرێمی ئاوییەکاندا لە ئەرکدان بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆی سەپێندراو بەسەر کەناراوەکانی ئێران.
هەروەها ئاماژەیداوە، تاوەکوو لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی توانیویانە ئاراستە بە 136 کەشتی جەنگی بگۆڕن و 9 کەشتی دیکەش پەکبخەن.

لە 12ـی نیسان، دوو رۆژ دوای ئاگربەستی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیریی پاکستان، دۆناڵد ترەمپ، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە، گەماری دەریایی خستە سەر بەندەر و کەناراوەکانی ئێران، بەڵام گەمارۆکە سنوورەکانی باشووری ئێرانی گرتەوە، نەک بەندەر و سنوورە ئاوییەکانی وڵاتەکە لەسەر دەیای رەش.