سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا سەڵاحەددین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا حوسێن محەمەد بەهائەدینی برای دەردەبڕێت.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت

بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین محەممەد بەهائەددین ، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برا گەورەتان،خوالێخۆشبوو مامۆستا حوسێن محەممەد بەهائەددین-م بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان