تەقینەوەک لە قەتەر روویدا

وەزارەتی ناوخۆی قەتەر رایدەگەیەنێت، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ناوچەی پیشەسازیی "ڕەئس لافان" روویداوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنیاندان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی ناوخۆی قەتەر رایگەیاند "تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکی ناوچەی پیشەسازیی ڕەئس لافان روویداوە."

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە دەکەن بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان.

هەر بەپێی بەیاننامەکە، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی و برینداری لێنەکەوتووەتەوە، هەروەها هیچ جۆرە دزەکردنێکی گاز یان ماددە مەترسیدارەکان لە کارگەکەدا تۆمار نەکراوە.