هەولێر.. دەستپێکردنی پرۆسەی وردبینی بۆ زەویی فەرمانبەران راگەیەنرا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، دەستپێکردنی پرۆسەی وردبینیکردنی زەوی فەرمانبەرانی راگەیاند و لەم قۆناغەشدا داوا لە 100 هاووڵاتی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە دەکات سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیدار بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی تاپۆکردنی زەوییەکانیان.
شەممە، 27ـی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، کە پرۆسەی وردبینیکردنی دۆسیەی زەوی فەرمانبەران دەستیپێکرد و لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە، ناوی 100 هاووڵاتی بڵاوکراوەتەوە کە پێویستە سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دەستنیشانکراو بکەن، بە مەبەستی ئەنجامدانی وردبینی لە زەوییەکانیان و رێکخستنی رێکارە یاساییەکانی تاپۆکردنیان.
سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی کارەکان و کەمکردنەوەی رۆتین، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە کارئاسانیی تەواو بۆ توێژی خانەنشینان کراوە؛ بە جۆرێک کە دەتوانن بەبێ نۆرەی پێشوەختە، سەردانی فەرمانگەکان بکەن بۆ ئەنجامدانی رێکارەکانی وردبینی لە مامەڵەکانیاندا.
ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی پلان و هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ دابینکردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و ئەو چین و توێژانەی کە تا ئێستا لە وەرگرتنی زەوی حکوومی سوودمەند نەبوون.
لیستی ناوی 100 کەسەکە:

