ئێران و عومان یەکەمین کۆبوونەوەی هاوبەشیان لەبارەی گەرووی هورمز کرد
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی حوەزیرانی رایگەیاند، لەگەڵ عومان کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز. ئەم کۆبوونەوەیە بە یەکەمین دیداری فەرمی هەردوولا دادەنرێت لە دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: "لە میانی سەردانەکەمان بۆ مەسقەت، یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی هورمز بەڕێوەچوو."
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر پرسە هەنووکەییەکانی پەیوەست بە گەرووەکە و هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە سەبارەت بە پلانەکانی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز لە داهاتوودا.
گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە و پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی نێوان ئێران و عومان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دەبێت.