نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران
بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی ناشتنی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، بهيانيى ئەمڕۆ هەینی، 3ـی تەمموزی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به بانگهێشتێکی فەرمیی مەسعود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سهردانێک گهيشته تارانی پایتەخت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردنە لە رێوڕەسمی فەرمیی بەخاکسپاردنی رێبەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی.
هەروەها راگەیەنراوە، لە کاتی سهردانهکهدا، سهرۆکی ههرێمی کوردستان لهگهڵ ژمارهیهک له سهرکرده و بهرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و کۆبوونهوهی دهبێت.
لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، 28ی شوباتی 2026 ، عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بۆردوومانێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەی کوژرا.