ناونووسین بۆ پڕۆسەی حه‌ج ده‌ستپێده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی حه‌جی 2027 ده‌ست به ناونووسینی حاجیان ده‌كات.
شێخ وریا مه‌ولانا خالید بالیسانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه به‌وه‌كاله‌ت لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، به‌م زووانه سیستەمی دەروازەی حەج ده‌كرێته‌وه و هاووڵاتیان ده‌توانن ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2027 تۆمار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها شێخ وریا بالیسانی ئاماژەی بەوەش دا، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دەست بە ناونووسینی حاجیان بکەن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ناونووسین بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و به‌رده‌ست ده‌بێت و پێویسته هاووڵاتیان به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان وه‌كو ژماره‌ی بێ هاوتای كه‌سی (ی‌و پی ئین) و پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی ئاماده بكه‌ن تاكو بتوانن به بێ كێشه و گرفت ناوه‌كانیان بۆ حه‌ج تۆمار بكه‌ن.