دۆناڵد ترامپ دەیەوێت پۆستێکی گەورە بداتە ئینفانتینۆ

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ لیۆنێل مێسی و جیانی ئینفانتینیۆ
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ لیۆنێل مێسی و جیانی ئینفانتینیۆ

 دۆناڵد ترامپ پێشنیاز دەکات سەرۆکی فیفا جیانی ئینفاتینۆ ببێتە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ترامپ بەهۆی بەهێزی کەسایەتی و نزیکی لە سەرۆکی وڵاتان پێشنیازی کردووە ئینفاتینۆ ببێتە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوشێوەی وەرزش کارەکانی لەم رێکخراوە بکات.
لە هەنگاوێکی سەیر کە سەرنجی هەموو مێدیاکانی ڕاکێشاوە، بە پێی زانیارییەکانی نزیک کۆشکی سپی،  دۆناڵد ترامپ ئارەزووی خۆی دەربڕیوە کە جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان (FIFA)، ببێتە سکرتێری گشتیی داهاتووی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی New York Postـی ئەمریکی، ترامپ لەو بڕوایەدایە کە ئینفانتینۆ بەربژێرێکی نموونەیییە بۆ شوێنگرتنەوەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرس لە ڕێکخراوە جیهانییەکەدا. ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرۆکی فیفا لە سەرانسەری جیهاندا خاوەنی ڕێزێکی زۆرە و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ سەرکردەی وڵاتاندا هەیە، بەشێوەیەک کە بەهرەیەکی تایبەتی لە کۆکردنەوەی خەڵک و نزیککردنەوەیان هەیە، ڕێک بە هەمان ئەو شێوازەی تا ئێستا لە وەرزشدا پەیڕەوی کردووە.
ئەم پێشنیارە نائاساییەی ترامپ دوای ئەوە هات کە هەردوو لا پەیوەندییەکی هاوکاریی زۆر نزیک و بەهێزیان دروست کرد لە کاتی ئامادەکاری و ڕێکخستنی یارییەکانی جامی جیهانیی 2026 لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک.
 سەرەڕای حەزی ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام گەیشتن بە پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پرۆسەیەکی سیاسی و دیپلۆماسیی زۆر ئاڵۆزە؛ چونکە پێویستی بە پێشنیازی فەرمی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە و دواتر دەنگدان و پەسەندکردنی هەیە لەلایەن کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.