بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی لە چنگی بایرن میونشن دەرهێنا
بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانی لاوی بەلجیکی خیسێ بیسیبوی یەکلاکردەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە بایرن میونشن تا دوایین سات بۆ گواستنەوی ئەم یاریزانە لەسەرهێڵ بوو.
فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاوی کردەوە بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانی لاوی بەلجیکی و یانەی کلەب بروجی بەلجیکی خیسێ بیسیبوی تەمەن 18 ساڵانی یەکلاکردەوە. گرێبەستی بیسیبو لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ماوەی دوو وەرزە بە بڕی 8.5 ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ رێژەی ٪20 بۆ یانەی کلەب بروج لە کاتی فرۆشتنی ئەو یاریزانە بە هەر یانەیەکی تر.
بیسیبو، یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی بەلجیکایە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 15 یاریی کردووە، هیچ گۆڵێک و ئەسیستێکی نەبووە بۆ یانەکەی، لە باڵی چەپی هێرشبەری یاریی دەکات، پێش ئەوەی بارسێلۆنا گرێبەستەکەی یەکلابکاتەوە، یانەی بایرن میونشن هەوڵی رازیکردنی یاریزانەکەی دەدات، بەڵام بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا دیکۆ بەردەوام لەگەڵ بیسیبو و یانەی کلەب بروج لەسەر هێڵ بوو بۆ رازیکردنی یاریزانەکە و لە هەوڵەکانی سەرکەوتوو بوو، یاریزانە لاوەکە سەرەتا پەیوەندی بە تیپی دووەمی بارسێلۆنا دەکات لەگەڵ گونجانی لە کەشی بارسێلۆنا ئەوا هانزی فلیک بانگهێشتی تیپی یەکەمی یانەکەی دەکات.