فێران تۆرێس لە نێوان ریال مەدرید و پاریس و بارسێلۆنا خۆی یەکلایی دەکاتەوە

فێران تۆرێس، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا
فێران تۆرێس، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا

فێران تۆرێس پاڵەوانی جیهان و خاوەن گۆڵی بردنەوەی ئیسپانیا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە لایەن لوسی ئینریکیەوە داوا کراوە بۆ ئەوەی بێتە ریزی یانەی پاریس سانجێرمان، لە لایەکی دیکەشەوە ریال مەدرید چاودێری فێران تۆرێس دەکات و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.
فێران تۆریس تا ئێستا لەگەڵ بارسێلۆنا گرێبەستەکەی نوێنەکردۆتەوە، دەیەوێت دوای جامی جیهانی لەگەڵ یانەکەی گفتوگۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات، بەڵام رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاماژەی بەوە کردووە، لویس ئینریکی ئیسپانی خۆی پەیوەندی بە فێران تۆرێس کردووە، پلان و روڵی یاریزانەکەی لە پێکهاتەکەی بۆ ڕوونکردۆتەوە، بە شێوەیەکی زارەکی یاریزانەکە رازی بووە روو لە پاریس بکات.
 رۆژنامەی لیکیپ ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووەم کارگێری ریال مەدرید چاودێری فێران تۆرێس دەکەن و یەکێکە لە بژاردەکانیان بۆ مێرکاتۆی ئەم هاوینە.
فێران تۆرێس تەمەنی 26 ساڵە لە یانەی ڤالێنسیا پێگەیشت، لە هاوینی 2020 لەو یانە ئیسپانیەوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەی ماچێستەر سیتی گواسترایەوە، لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا لە کۆی 43 یاری لە سەرجەم پاڵەونێتییەکان 16 گۆڵ و 4 ئەسیستی بۆ مان سیتی کرد و لە زۆربەی یارییەکانیش وەکو یاریزانی یەدەک بەشداری دەکرد، دواتر لە هاوینی 2022 بارسێلۆبا فێرانە بە 45 ملیۆن یۆرۆ لە مان سیتی کڕی، لەگەڵ بارسا لە کۆی 207 یاری، 65 گۆڵ و 23 ئەسیستی کردووە.