میدیای ئێران: دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە قشم بیستران
میدیا فەرمییەکانی ئێران رایانگەیاند: مووشەکێکی ئەمریکی دوورگەی ستراتیژیی قشمی لە باشووری ئێران پێکاوە، ئەمەش دوای ماوەیەکی کورت دێت لە هەڕەشە توندەکانی دۆناڵد ترامپ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەرفراوان دژی تاران.
پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی ئێرانی بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئەمریکادا، مووشەکێک لە دوورگەی قشم کەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر قەبارەی زیان ماددی و گیانی بڵاونەکراوەتەوە.
هاوکات، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران پشتڕاستی کردەوە، کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەکەدا بیستراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە زیانەکانی ئەو هێرشە کتوپڕە.