ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ٩ کۆمپانیا و ٤ کەسایەتی ئێرانی سەپاند
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تۆڕی دارایی بابەک زەنجانی سزا دا
نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە بیانییەکانی ئەمریکا (ئۆفاک)، کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر چوار کەسایەتی و نۆ کۆمپانیای سەر بە تۆڕی نێودەوڵەتیی بابەک زەنجانی سەپاند، کە لە رێگەی کەرتی فڕۆکەوانی، کانزاکردنی زێڕ، داتاسەنتەر و کلاودە دیجیتاڵییەکانەوە گەمارۆ ئابوورییەکانیان پێشێلکردبوو بۆ سپیکردنەوەی پارە لە بەرژەوەندیی سوپای پاسدارانی ئێران.
هەینی 24ـی تەممووزی 2026، فەرمانگەی چاودێریی داراییە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا (OFAC)، سزا و گەمارۆی نوێی بەسەر چوار کەسایەتی و نۆ کۆمپانیا لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێراندا سەپاند، کە بەشێکی بنەڕەتین لە تۆڕە بەرفراوانەکەی سەر بە سەرمایەداری ئێرانی، بابەک زەنجانی، بە تۆمەتی تێوەگلان لە سپیکردنەوەی پارە و دزەکردن لە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە بارەی ئەم بڕیارەوە رایگەیاند: "ئێران بەهۆی رەفتارە سەرکێشییەکانییەوە باجێکی ئابووریی زۆر قورس دەدات، بە شێوەیەک کە بەهای ریاڵ بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزیوە و هەڵاوسان بە توندی زیادی کردووە. لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆک ئەمریکا، وەزارەتی گەنجینە بەردەوام دەبێت لە بڕینی دەستڕاگەیشتنی دارایی ئەو سەرکردە گەندەڵانەی تاران، هاوشانی پاڵپشتیکەران و ئاسانکارە داراییەکانیان."
بابەک زەنجانی، پێشتر لە ساڵی 2016دا بە تۆمەتی دزینی ملیۆنان دۆلار لە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران (NIOC) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە ساڵی 2024دا سزاکەی کەمکرایەوە. دواتر لە ساڵی 2025دا بە شێوەیەکی فەرمی گەڕایەوە مەیدانی ئابووری و خێرا زنجیرەیەک پرۆژەی بازرگانیی گەورەی لە کەرتی گواستنەوە، کانزاکردن و دراوی دیجیتاڵیدا بنیاتنا کە بەشێکیان بۆ بەرژەوەندیی سوپای پاسدارانی ئێران بەکارهێنران بۆ سپیکردنەوەی پارە لە جیهاندا.
زەنجانی لە رێگەی دروستکردنی گەنجینەی بازرگانیی "دۆت وەن"ەوە لە تاران، سەرپەرشتی چەندین دۆسیەی دارایی دەکرد، لە نێویاندا
- Dot One Value Creation Group، کۆمپانیای سەرەکیی راگرتنی پڕۆژەکانە کە لە کایەی گەیاندن، فڕۆکەوانی، پەیوەندی و دراوە دیجیتاڵییەکاندا کار دەکات و زەنجانی خۆی لە 2024ەوە بەڕێوەبەری جێجێکارییەتی.
- DotOne Gold Company: کۆمپانیای تایبەت بە پیتاندن، بەرهەمهێنان و پاراستنی زێڕە، کە هاوکاتە لەگەڵ بەرهەمهێنانی دراوی دیجیتاڵیی پشتیوانیکراو بە زێڕ بە ناوی "تاڵا تۆکن - Tala Token".
- کۆمپانیاکانی تری کلاود: (DotOne Rail Company) کە رێککەوتنێکی 800 ملیۆن دۆلاری لەگەڵ هێڵی ئاسنی نیشتمانی واژۆکردووە، هاوشانی (DotOne Barter Company) بۆ کاروباری گۆڕینەوەی کاڵا، (DotOne Airlines Company) بۆ کەرتی فڕۆکەوانی، و کۆمپانیای گواستنەوەی (DotOne Trip). سەرجەم ئەم کۆمپانیایانە لە لایەن ئۆفاکەوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا توانیویەتی دەست بەسەر سەرجەم تۆڕە دەرەکییەکاندا بگرێت کە پاڵپشتی لە پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییەکانی زەنجانی (Zedcex) و (Zedxion) دەکەن بۆ گواستنەوەی نایاسایی پارە لە وانە:
1. کۆمپانیای Zedpay لە ئەستەنبوڵ: کۆمپانیایەکی تەکنەلۆجیای داراییە لە تورکیا کە جزدانی دیجیتاڵی و گواستنەوەی نێودەوڵەتیی بۆ تۆڕەکەی زەنجانی ئاسان دەکرد، کە سەرۆکی کۆمپانیاکە بە ناوی "مەهدی رەزازادە" سزا دراوە.
2. کۆمپانیای Zedx DMCC لە دوبەی: کۆمپانیایەکی ئیماراتییە کە خاوەنی کۆنترۆڵ و متمانەی جزدانی دیجیتاڵیی کلاودەکەیە بە سەرپەرشتی "سۆخرۆب ئۆیمەخمادۆڤ"
3. کۆمپانیای BZ Diamond FZCO لە دوبەی: کۆمپانیایەکی بازرگانیی ئەڵماسە کە لە لایەن خوشکی بابەک زەنجانییەوە بە ناوی "بەهارە مورتەزا زەنجانی" بەڕێوەدەبرا و بەکارهێنراوە بۆ سپیکردنەوە و بەهێزکردنی کلاودی "زێدکسیۆن"
4. سۆڵماز بانی (Solmaz Bani): هاوسەر و هاوبەشی ژیانی بابەک زەنجانی، کە بەرپرس بووە لە تۆمارکردنی ناونیشانی ماڵپەڕە فەرمییەکانی کۆمپانیاکانی زەنجانی لە دەرەوە.
بەپێی بڕیارەکەی فەرمانگەی چاودێریی داراییە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سەرجەم موڵک، پشک و سەرمایەی ئەم کەسایەتی و کۆمپانیایانە لە ناوخۆی ئەمریکا یان لەژێر کۆنترۆڵی هاووڵاتییانی ئەمریکیدا بە تەواوی بلۆکە دەکرێن و پێویستە راپۆرت بدرێنە وەزارەت. سەرپێچیکردن لەم یاسایە رووبەڕووی توندترین سزای دارایی و یاسایی مەدەنی و جەزایی دەبێتەوە لەسەر ئاستی ئەمریکا و جیهاندا.