ئەمڕۆ هاتوچۆ لە دەروازەی سەیران بەن رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سەیران بەن ئاگادارییەکی گرنگ ئاڕاستەی گەشتیاران، هاووڵاتیان و شۆفێرانی بارهەڵگر دەکات و رایدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ هاتوچۆ لە دەروازە رادەگیرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی دەروازەی سەیران بەن، ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی ئابی 2026، ئاگاداری سەرجەم لایەک دەکەنەوە ئەمڕۆ سێشەممە، هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی سەیران بەن بە رووی هاووڵاتیاندا دادەخرێت.

سەبارەت بە هۆکاری داخستنی دەروازەکە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "داخستنی دەروازەکە تەنیا بۆ ماوەی یەک رۆژە، ئەویش بەهۆی پشووی فەرمی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەبۆنەی یادی چلەی (ئیمام حوسێن)."

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، لە دوای کۆتایی هاتنی پشووەکە، واتە سبەی چوارشەممە 5ـی ئاب، جووڵەی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی سەیران بەن ئاسایی دەبێتەوە و دەستپێدەکاتەوە.