زەیدی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەمنی دەکات

رێکاری نوێ بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لە کۆبوونەوەیەکی باڵادا بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شەمەری تاوتوێ کرا.

پێنجشەممە 6ـی ئابی 2026، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کۆبونەوەیکی فراوانی ئەمنی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی هێزە ئەمنییەکان سازکرد، کۆبوونەوەکە بە بەشداری سەرۆک ئەرکانی سوپا، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر، نوێنەرانی دەستەی حەشدی شەعبی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی هەموو پارێزگاکان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی سەربازی کرایەوە، لە پاراستنی هێڵە سنوورییەکانەوە تا دەگاتە کارکردنی مەیدانی لە هەموو ناوچەکانی وڵاتدا بە مەبەستی چەسپاندنی ئاسایش.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکراوە، حکوومەتی فیدڕاڵ بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات خاکی عێراق وەکو هەڕەشە لە لایەن وڵاتانی دەرەوە و میلیشیا و گرووپە چەکدارەکانی ناوخۆییەوە بەکاربهێندرێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە رۆڵی دەزگا هەواڵگرییەکان و مامەڵەکردنی خێرا لەگەڵ زانیارییەکان، هاوکات جەخت لە یەکخستنی گوتاری راگەیاندن و رووبەڕووبوونەوەی پڕوپاگەندە و دەنگۆکان کرایەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵات.