زەیدی و سەرۆکی دەزگای هەوڵگریی سعوودیە کۆبوونەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی گشتیی سعوودیە، پرسی ئەمنی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
هەینی 7ـی ئابی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە خالید عەلی حومەیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی گشتیی سعوودیە کرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەواڵگریی سعوودیە پەیامێکی سەرکردایەتیی وڵاتەکەی گەیاندە سەرۆکوەزیرانی عێراق، تێیدا بانگهێشتی فەرمی بۆ سەردانی ریازی پایتەخت نوێکرابووەوە، هەروەها هەردوولا باسیان لە رێگەکانی بەهێزکردنی هەماهەنگیی ئەمنی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرد.
هاوکات، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئارەزووی حکوومەتەکەی بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەکانی هاوکاری لەگەڵ سعوودیە دەربڕی، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات و سەقامگیریی ناوچەکە بکات.
زەیدی جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کردەوە بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و رایگەیاند: "رێگە نادەین خاکی عێراق ببێتە شوێنی دەستپێکردنی هیچ چالاکییەک کە زیان بە وڵاتانی ناوچەکە بگەیەنێت." ئەمەش وەک پابەندییەک بە دەستوور و رێزگرتن لە پرەنسیپی دراوسێیەتی باش.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەم هەنگاوە بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی ئاڵۆزی و زیادبوونی گرژییەکان نرا.