لە بەغدا 318 کەس دەستگیرکران
سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە بەغدای رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراواندا لە کەرتی رەسافە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە 318 کەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیربکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە دەستگیرکراوەکان پێکدێن لە سەرخۆش، سواڵکەر و ئەو کەسانەی سەرپێچی مەرجەکانی نیشتەجێبوونیان کردووە.
لە وردەکاریی هەڵمەتەکەدا هاتووە، 222 کەس بەهۆی سەرخۆشییەوە دەستگیرکراون، هەروەها 50 سواڵکەر و 46 کەسی دیکە کە هەڵگری رەگەزنامەی عەرەبی و بیانی بوون و سەرپێچی یاسا و مەرجەکانی نیشتەجێبوونیان کردبوو، رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.