سزای لە سێدارەدان بۆ بەشار ئەسەد دەرچوو
دادوەرێک بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی پێشووی سووریا دەرکرد و رایگەیاند ناوبراو بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەستی منداڵان و تاوان دژی مرۆڤایەتی تاوانبارە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11ی ئابی 2026،لە بڕیارێکی دادوەریدا، دادوەر فەخرەدین ئەلعریان، ئەمڕۆ 11ی ئابی 2026، بە شێوەیەکی غیابی سزای لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد دەرکردە و رایگەیاند کە ناوبراو لە ئەنجامی پرۆسەی دادگاییکردنەکەدا بە چەندین تاوانی گران و هۆڤانە تاوانبار کراوە.
دادوەرەکە لە کاتی خوێندنەوەی بڕیارەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بەشار ئەسەد بەهۆی تێوەگلانی لە تاوانەکانی ئەشکەنجەدان، دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی، لەلایەن دادگاوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە سووریا لە دوای ساڵی 2011ـەوە رووبەڕووی شەڕێکی ناوخۆیی خوێناوی بووەتەوە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چەندین جار رژێمەکەی ئەسەدیان بە بەکارهێنانی چەکی قەدەخەکراو و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کردووە.
شایانی باسە، بڕیارەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تاوانەکان پلەبەندییان بۆ کراوە و بەپێی بەڵگەکان، کوشتنی بەئەنقەست و ئەشکەنجەدانی سیستماتیک وەک بنەما بۆ دەرکردنی سزای لەسێدارەدانەکە وەرگیراون.