نوێترین ڤیدیۆی رووداوەکەی هاتوچۆی کەسنەزان

کوردستان24 نوێترین ڤیدیۆی رووداوی هاتوچۆی سەر رێگەی کەسنەزان بڵاوکردەوە کە بەهۆیەوە کەسێك گیانی لەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون. 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە: https://www.facebook.com/share/r/1Hr4M86ZHB/

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی ئابی 2026، لەسەر رێگەی سەرەکیی (هەولێر – کەسنەزان – کۆیە)، رووداوێکی گەورە و سەختی هاتوچۆ روویدا؛ بارهەڵگرێک خۆی بە چەندین ئۆتۆمبێلدا کێشا و ئاگر لە شوێنی رووداوەکە کەوتەوە. 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لە دەستداوە و حەوت کەس دیکەش برینداربوون. گوتیشی، سێ لە بریندارەکان دۆخی تەندروتسییان ناجێگیرە. 

لە لایەکی دیکەوە عەقید هێمن حەمەد، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە تیژڕۆیی و نەمانی "ستۆپ" و بڕێکی بارهەڵگرەکە بووە، کە بەهۆیەوە شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئەو کارەساتەی لێکەوتووەتەوە.

هاوکات موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: بەهۆی رووداوەکە 7 ئۆتۆمبێل تێکشکاون و چواریان ئاگری گرتووە. ئاماژەی بەوەش دا، بارهەڵگرەکە خۆی بە خاڵێکی پۆلیسی هاتوچۆشدا کێشا و بەهۆیەوە پۆلیسێکی هاتوچۆ بریندار بووە.