لە رواندز تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

ئەمڕۆ بەیانی، 8ـی ئەیلوولی 2026، گەنجێکی دانیشتووی رواندز کە ماوەی دوو رۆژ بوو بێ سەروشوێن بوو، بە مردوویی لە گەلی خاڵەڕەش دۆزرایەوە.

ئیبراهیم ئیسماعیل دوای ئەوەی بەمەبەستی راوەماسی رووی لە گەلی خاڵەڕەش لە سنووری رواندز کردبوو، بێ سەروشوێن بوو. لەو کاتەدا، کەس و کار و هاووڵاتیانی ناوچەکە بە هاوکاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستیان بە گەڕان کرد و دوای دۆزینەوەی کەلوپەلەکانی گەنجەکە، بۆیان روونبووەوە کە ئەو گەنجە لە شوێنەکە دوورنەکەوتووەتەوە.

لەوبارەیەوە رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە کوردستان24ـی راگەیاند: تەرمی ئەو گەنجە دۆزراوەتەوە.