عێراق و میسر جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکەنەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق، لە بەغدا پێشوازی لە ئەحمەد حوسێن خەفاجی، باڵیۆزی نوێی کۆماری میسر لە عێراق کرد، هەردوولایەن جەختیان لە پتەویی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئەیلوولی 2026، فویاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق پێشوازی لە ئەحمەد حوسێن خەفاجی، باڵیۆزی نوێی کۆماری میسر لە عێراق کرد و کۆبونەوەیەکیان سازکرد، لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوە تیشکی خستە سەر پتەویی ئەو پێوەندییە بەهێزەی عێراق و میسر پێکەوە دەبەستێتەوە، و ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵە هاوبەشەکان کرد بۆ پەرەپێدانی هاریکارییەکانی نێوانیان لە بوارە جیاوازەکاندا، بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات.
هاوکات فوئاد حوسێن ئامادەیی وەزارەتی دەرەوەی پێشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەموو پاڵپشتی و ئاسانکارییەکی پێویست بۆ باڵیۆزی نوێی میسر، لە پێناو سەرکەوتنی ئەرکە دیپلۆماسییەکانی و بەهێزکردنی رێڕەوی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات.
لە لای خۆیەوە، باڵێۆزی نوێی میسر، ستایشی قووڵیی پێوەندییە مێژوویی و برایانەکانی نێوان عێراق و میسری کرد، و جەختی لە پەرۆشیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییە دووقۆڵییەکان و پتەوکردنی پێوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا، لە پێناو وەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵات.