دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە دوورگەی قشم و سیریک بیستران

میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی سەرچاوە نادیار لە چەند ناوچەیەکی کەناراوی پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئەو وڵاتە، لەوانە دوورگەی قشم و هەردوو شاری سیریک و میناب بیستراوە.

پێنجشەممە 10ـی ئەیلوولی 2026، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران ، سەرەتا دەنگی تەقینەوەیەکی نەزانراو لە دوورگەی قشم تۆمار کراوە و تا ئێستا بە تەواوی روون نەبووەتەوە کە ئایا سەرچاوەی دەنگەکە لە نێو خودی دوورگەکەوە بووە یاخود لە ئاراستەی دەریاوە هاتووە.

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی "فارس" ئاماژەی بەوە کردووە، چەندین تەقینەوە لە کەناراوەکانی سیریک، میناب و دوورگەی قشم لە پارێزگای هورمزگان روویانداوە.

ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسانی پارێزگای هورمزگانەوە گواستوویەتییەوە، دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە سیریک و میناب و قشم بیستراون لە ئاراستەی دەریاوە هاتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە هۆکار و زیانە سەرەتاییەکانی تەقینەوەکان بڵاونەکراوەتەوە.