ئاسایش و پۆلیسی هەولێر سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر بە هەماهەنگی سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، لە یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW)، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی هەستاوە بە تەقەکردن و دروستکردنی ئاژاوە و بشێوی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ،سێ تۆمەتبارمان بەناوەکانی (أ ، خ ، أ)و ( م ، ل ، أ) و ( م ، أ ، ع ) دەستگیر کرد ، کە دوێنێ چوارشەممە، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW)، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی هەستاوە بە تەقەکردن و دروستکردنی ئاژاوە و بشێوی.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە، دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەو چەکەکەیاندا گیراوە.
هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە رووداوەکە بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیکە.