قالیباف: درۆکانی ئەمریکا نرخی نەوت دانابەزێنن و خۆتان بۆ نرخی بەرزتر ئامادە بکەن
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، دەستێوەردانە داراییەکان و ئەو هەواڵە ناڕاستانەی لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بڵاودەکرێنەوە،، چیتر توانای رێگریکردنیان لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نەماوە، لە کاتێکدا نەوتی خاوی برێنت بەربەستی 105 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاندووە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، محەمەد باقر قالیباف لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە سۆشیاڵ میدیای ئێکس نووسیویەتی: ئەگەر بەدوای بەڵگەیەکدا دەگەڕێن بۆ پێشبینیکردنی داهاتووی بازاڕی نەوت لە کاتێکدا بەرپرسانی ئابووریی حکوومەتی ئەمریکا بێدەنگن، ئەوا با سەیری داهاتوو بکەین، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەرجەم کەرەستە بێسوودی خۆی وەک درۆکردن لە رێگەی ئەکسیۆس، بۆ دەستێوەردان لە بازاڕ و بەکارهێنانی یەدەگە نەوتییەکان بڵاودەکاتەوە، بەڵام ناتوانێت نرخەکان دابەزێنێت. قالیباف دەڵێت: سەیری هێڵکاری نرخی نەوت بکەن، بەڵام وا نیشان بدەن کە نازانن هەنگاوی داهاتوو چییە و چی روودەدات.
پەیامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدایە، هەوڵەکانی سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە رێگەی دەستێوەردان لە بازاڕ و خستنەڕووی چڕی نەوتی یەدەگی ستراتیژی، نەیانتوانیوە رێگری لە هەڵکشانی نرخەکان بکەن، قالیباف رایگەیاندووە،، بازاڕی وزە لە داهاتووشدا رووبەڕووی لێدوانی ناڕاست دەبێتەوە کە لە لایەن بێسنتەوە لە رێگەی میدیاکانی وەک بڵاودەکرێنەوە؛ وەک دەنگۆی سەرلەنوێ کردنەوەی گەرووی هورمز و هەواڵی هاوشێوە.
قالیباف جەختیکردەوە،، پێویستە بازرگانان و مامەڵەکارانی بازاڕی وزە بزانن ئەم رێکارانەی ئەمریکا بێکاریگەرن و گوتی: بازاڕی وزە چیتر گوێ بە لێدوانەکانی وەزیری گەنجینە نادات و هیچ بژاردەیەکیان لەبەردەمدا نییە جگە لە داننان بە مافەکانی گەلی ئێران. گوتیشی، بەردەوامیی حکوومەتی ئەمریکا لەسەر سیاسەتی خۆسەپێنی، دەرەنجامەکەی تەنیا بەتاڵکردنەوەی یەدەگە ستراتیژییەکانی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەبێت.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆتایی لێدوانەکەیدا هۆشدارییەکی توندی دایە بازاڕەکانی جیهان و گوتی: قایشی سەلامەتیتان ببەستن و خۆتان بۆ نرخی زۆر بەرزتر ئامادە بکەن، ئەگەر حکوومەتی ئەمریکا رێڕەوی سیاسەتەکانی خۆی راست نەکاتەوە.