ئاسایشی حەسەکە: تەرمی هاووڵاتییەک لە سەرێکانی دۆزرایەوە و ناسنامەی تۆمەتبارەکە دەستنیشانکرا
تەرمی ئەو سەربازە کوردەی دوێنێ لەلایەن ژمارەیەک عەرەبی هۆزی بەگارە لە رۆژئاوای کوردستان کوژرابوو گەریندراوە بۆ شاری حەسەکە.
فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە رایگەیاند، دوای بەدواداچوونی چڕ بۆ دۆسیەی رفاندن و کوشتنی هاووڵاتییەک بە ناوی سامی شێخمووس حەسۆ ناسراو بە "سیپان"، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکەش ئاشکراکراوە.
هەینی 11ـی ئەیلوولی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی حەسەکە، لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییەکان و گرتە ڤیدیۆییەکان کاتی رفاندنی ئەو هاووڵاتییەیان بەڵگەدار کردبوو، دەستبەجێ تیمەکانی بەڵگەی تاوان و ئەرکە تایبەتەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سەرێکانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی پێویست.
ئاسایشی حەسەکە روونیکردەوە، دوای فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینی مەیدانی، تەرمی حەسۆ لە نزیک گوندی حەلوو دۆزراوەتەوە، لە پشکنینە سەرەتاییەکانیشدا دەرکەوتووە کە بە چەندان فیشەک لە نزیکەوە تەقەی لێکراوە و لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە رێگەی بەڵگە کۆکراوەکان و ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانەوە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە ناسنامەی گومانلێکراوی سەرەکی بە ناوی (م. ع) دیاریبکەن، هاوکات تیمە پەیوەندیدارەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، تاوەکو دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان رادەستی دادگای تایبەتمەند بکرێت.