یەحیا سەریع: سعوودیە 129 هێرشیان کردووەتە سەر یەمەن

گوتەبێژی سەربازیی گرووپی ئەنساروڵڵای یەمەن (حووسییەکان) رایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە 129 هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەندین ناوچەی جیاوازی یەمەن.

شەممە 12ـی ئەیلوولی 2026، یەحیا سەریع، گوتەبێژی حووسییەکانی یەمەن رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا 129 هێرشیان بۆ سەر یەمەن کردووە، گوتیشی، ئەو هێرشە ئاسمانییانە پارێزگاکانی تەعیز، مەئریب، حودەیدە، جەوف، سەعدە، عومران و حەجەیان کردووەتە ئامانج.

رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە لە هەردوو بنکەی ئاسمانیی "خەمیس مشەیت" و "تائیف"ـەوە فڕیون، هاوکات هۆشداریی دایە ریاز و دووپاتیکردەوە، ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی دەکرێنە سەر گەلی یەمەن بە بێ وەڵام و سزا تێناپەڕن.

ئەم پەرەسەندنە لە نێوان حووسییەکان و سعوودیە لە کاتێکدایە، دوو رۆژە چەکدارە حووسییەکان گەرووی بابولمەندەبیان کۆنترۆڵ کردووە و رێگەی بازرگانی و هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان جگە لە گەرووی هورمز لە بابولمەندەبیشەوە راوەستاوە.