پزیشکیان بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت

بەڕێکەوتنی پزیشکیان بەرەو نیویۆرک
بەڕێکەوتنی پزیشکیان بەرەو نیویۆرک

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە مەبەستی بەشداربوون لە 71ـەمین کۆنفرانسی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت و بڕیارە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە لەگەڵ ئێرانییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا دیدارێکی تایبەتی هەبێت.

ئاژانسی ئێرنا بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆککۆمار لەچوارچێوەی رێوڕەسمێکی فەرمی لەلایەن محەمەدڕەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار و مۆحسین قومی یاریدەدەری کاروباری نێودەوڵەتی نووسینگەی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی و ژمارەیەک لە بەرپرسان، لە تارانەوە بەرەو نیویۆرک بەڕێکراوە.

ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەراوێزی 81ـەکەمین کۆنفرانسی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، چەندان دیداری لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتان دەبێت، هەروەها بە جیا دیداری لەگەڵ ئێرانیانی نیشتەجێی ئەمریکا و بەشێک لە کەسایەتی و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانی ئەمریکا دەبێت.

لە 8ـی ئەم مانگەوە کۆبوونەوەکانی 81ـەکەمین کۆنفرانسی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستیپێکردووە، بەڵام لە ئەمڕۆ سێشەممەوە تاوەکو 28ـی ئەم مانگەوە گفتوگۆ و دیدارە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە لەژێر دروشمی "گەڕاندنەوەی متمانە" بەردەوام دەبێت.