ئاریان سەڵاحەدین: زیادکردنی زمانی ئاماژە بۆ پەخشی کوردستان24 هەنگاوێکی گرینگ و مرۆییە

ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، زیادکردنی زمانی ئاماژە لە ناو گەشتەکانی هەواڵی کوردستان24 هەنگاوێکی زۆر گرینگ و کارێکی مرۆییە.

پێنجشەممە، 24ی ئەیلوولی 2026, بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری ئاماژەی بەوەش کرد: "هیوادارم هەموو کەناڵەکانی دیکە چاو لە ئێوە بکەن، ئێمە هانی هەموو لایەک دەدەین و پشتگیرییان دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە؛ چونکە چەندین جار رێنماییمان داوەتە دامەزراوە میدیاییەکان، بەهۆی ئەوەی ئەم هەنگاوە رێزگرتنە لەم چینەی کۆمەڵگە."

ئاریان سەڵاحەدین جەختیشی کردەوە کە کوردستان24 هەمیشە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکاندا دەکات و سەنگی خۆی لە کەرتی میدیادا پاراستووە.

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگە و دابینکردنی مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، کوردستان24 بڕیاری دا زمانی ئاماژە بۆ گەشتەکانی هەواڵ زیاد بکات، کە ئەمەش رەزامەندی و دەستخۆشیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لێ کەوتووەتەوە.