عێراقچی بۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: لە شوێنی هەڵە بەدوای تاوانباردا دەگەڕێن

 وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوان و تۆمەتەکانی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای سەبارەت بە دەستهەبوونی تاران لە رووداوی بنکەی ئاسمانیی شاهانەی ئەو وڵاتە دایەوە و رایگەیاند، لەندەن لە شوێنێکی هەڵەدا بەدوای تاوانباردا دەگەڕێت.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێنجشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە پەیامێکدا رایگەیاند، گوتبووی، حکوومەتەکەی دەتوانێت ئەوە پشتڕاست بکاتەوە ئێران دەستی لە رووداوی بنکەی ئاسمانیی فەیرفۆردی سەر بە هێزی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانیادا هەبووە، و لە بەرامبەردا گوتی: "منیش دەتوانم باوەڕ و دیدگای ئێران پشتڕاست بکەمەوە، تەنیا ئەوەی ئەو کەسانەتان ئازاد کرد کە بە قسەی خۆتان تیرۆریست بوون و لە خزمەت حکوومەتە بیانییەکاندا کاریان دەکرد، خۆی هەموو شتێک روون دەکاتەوە و بەڵگەیە بۆ راستییەکان.

لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران رووی لە دەسەڵاتدارانی لەندەن کرد و جەختیکردەوە: "ئێوە لە شوێنێکی هەڵەدا بەدوای تاوانبار و تۆمەتباردا دەگەڕێن"، بەمەش تۆمەتەکانی بەریتانیای بۆ سەر تاران بە تەواوی رەتیکردەوە.