سەرۆک بارزانی و پارێزگاری سەڵاحەدین بارودۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەڵاحەدین دەکات و لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکانی عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2026 سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە هەیسەم ئەلزەهوانی پارێزگاری سەڵاحەدین کرد.
بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و رەوشی خزمەتگوزاری و هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکانی عێراق.

