سێنتکۆم: رێڕەوی 130 کەشتیی بازرگانیمان گۆڕیوە و 13 کەشتیش تێکشکێنراون
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی تووندی گەمارۆی دەریایی سەپێنراو بەسەر ئێراندا، رێڕەوی 130 کەشتیی بازرگانی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕدراوە.
سێشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، گۆڕینی رێڕەوی کەشتیی بازرگانیی ژمارە 130 وەک بەشێک لە رێکارە تووندەکانی واشنتن دێت بۆ چاودێریکردن و سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر سەرجەم بەندەر و ئاوە ئاڵوگۆڕییەکانی ئێراندا.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەر فەرمانی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان، هێزەکانی سەنتکۆم لە 14ـی تەمووزەوە گەمارۆدانی دەریاییان دژی ئەو کەشتییانە دەستپێکردووەتەوە هەوڵی چوونەژوورەوە یان دەرچوون لە بەندەرەکانی ئێران دەدەن. هاوکات جەخت لەوەش کراوەتەوە کە لە ماوەی 12 هەفتەی رابردوودا، هێزەکانی سێنتکۆم توانیویانە 13 کەشتیی بازرگانی تێکبشکێنن چونکە سەرپێچیی رێنمایی و بڕیارەکانی گەمارۆکەیان کردووە.