نووسینگەی قوباد تاڵەبانی: کابینەی نۆیەم نموونەیەکی جوانی حکومڕانییە
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە؛ کابینەی نۆیەم، ساڵی رابردوو بڕی 564 ملیار دیناری بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای سلێمانی خەرجکردووە. هاوکات لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان، لە قۆناخی دوای ساڵی 2021ـەوە، هەزار و 178 پڕۆژە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن. کابینەی نۆیەم نموونەیەکی جوانی حکوومڕانی بووە،
رۆژی سێشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، نووسینگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی سەر بە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەخت دەکاتەوە، زۆرینەی ئەو پڕۆژانە تەواو بوون و ئاستی خزمەتگوزارییەکان گەشەیان بەخۆوە بینیوە. بەگوێرەی داتاکانی ئەم نووسینگەیە، تەنیا لە کەرتی تەندروستیی ناوچەکەدا 78 ملیار دینار خەرج کراوە. کابینەی نۆیەم نموونەیەکی جوانی حکوومڕانی بووە،
لە پارێزگای هەڵەبجە لە کۆی 386 پڕۆژەی دیاریکراو، 215 پڕۆژە جێبەجێ کراون. لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینیش 336 پڕۆژە هەبوون کە 199 پڕۆژەیان تەواو بوون، هاوکات لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە کۆی 450 پڕۆژە، 286 پڕۆژە جێبەجێ کراون.
سەبارەت بە کەرتی شارەوانی لە پارێزگای سلێمانی، لەدوای ساڵی 2022ـەوە 344 پڕۆژە دەستنیشان کرابوون کە 210 پڕۆژەیان تەواو بوون. لەمساڵیشدا 390 هەزار مەتر دووجا شەقامەکان قیرتاو کراون.
داتاکان روونیدەکەنەوە، سلێمانی ساڵانە بۆ پاککردنەوەی شار پێویستی بە 17 ملیار دینارە. لە کەرتی کارەباشدا کە داهاتەکەی 8٪ـی تێچووی پڕۆژەکان دابین دەکات، 760 پڕۆژە هەبوون کە 657 پڕۆژەیان تەواو کراون، ئەمەش بە واتای تەواوبوونی نزیکەی 86٪ـی پڕۆژەکانی ئەو کەرتەیە.
سەرەڕای ئەمانە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 بڕی 43 ملیار دیناری دیکەی بۆ کەرتی کارەبا تەرخانکردووە.