وەزیری دارایی عێراق بۆ کوردستان24: سبەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان خەرج دەکەم
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، سبەی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 06ـی تشرینی یەکەمی 2026، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، بە دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاند، سبەی چوارشەممە، 07ـی تشرینی یەکەم، مووچەی مانگی ئەیلوول (نۆ)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکەن.
ئەمڕۆ وەزیری داراریی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە؛ بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە کۆبوونەوەکەدا فالح ساری گوتوویەتی، هیچ کێشەیەکی نەختینەیان نییە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ کێشەیەک دەنێرن.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق کرا.