بەهای دۆلار گەیشتە 173 هەزار دینار
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان خواست لەسەر دۆلاری ئەمریکی زیادی کردووە و بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 173 هەزار دینار.
ئەم زیادبوونەی خواست لەسەر دۆلار، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە خۆجێییەکان داناوە و ئەگەر بەهای دۆلار بەردەوام بێت، لێکەوتەی نەرێنی لەسەر ئاستی نرخەکان، جموجووڵی بازاڕ و ئابووریی عێراق دەبێت.
لای خۆیەوە ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق بەهای فرۆشتنی یەک دۆلاری بۆ هاووڵاتیان بە 1520 دینار دیاری کرد.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە 22وەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، بڕیاریدا گۆڕانکاری لە بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بکات، بڕیارەکە لەسەر بنەمای ئەو پێشنیازانە بوو کە لەلایەن وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقەوە لە میانەی کۆبوونەوەکەدا پێشکەش کرابوون.
بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، بەهای نوێی دۆلار بەم شێوەیەی خوارەوە دیاریکراوە:
یەکەم، نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی 1,500 دینارە.
دووەم، نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان 1,510 دینار دیاریکراوە.
سێیەم، نرخی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکانەوە بۆ سوودمەندی کۆتایی 1,520 دینارە.
حامید نەعیم غازی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2026 دەست پێدەکات.