خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات بۆ ساڵی 2026 درا بە نووسەر و شاعیرێکی کەنەدی

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 8ـی تسرینی یەکەمی 2026، ئەکادیمیای شاهانەی سوید بۆ زانستەکان، خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی 2026 بەخشیوە بە نووسەر و شاعیری کەنەدی "ئان کارسۆن".

ئان کارسۆن، کە لە شاری نیویۆرک نیشتەجێیە، جگە لە نووسین، لە هەمان کاتدا وەرگێڕ، رەخنەگر و لێکۆڵەریشە لە بواری ئەدەبی کۆندا، کە نموونەی دیاری ئەمە لە کتێبەکەیدا بە ناوی ( ژیاننامەی سوور) دەردەکەوێت.

تایبەتمەندییەکانی شێوازی نووسینی کارسۆن:

-لە نووسینەکانیدا شیعر، وتار، ڕەخنەی ئەدەبی و شێوازەکانی تری پەخشان تێکەڵ دەکات.

- شێوازەکەی زۆر تایبەت، داهێنەرانە و زانستییە لە هەمان کاتدا.

پێشتر چەندین خەڵاتی ئەدەبی پێشکەش کراوە، لەوانە پاڵاوتن بۆ خەڵاتی کتێبی نیشتمانی بۆ شیعر، هەروەها خەڵاتی (PEN/Nabokov) بۆ ناوازەیی لە ئەدەبی جیهانیدا.

بڕی ئەو خەڵاتەی کە ئەکادیمیای شاهانەی سویدی دابینی دەکات بریتییە لە 11 ملیۆن کرۆنی سویدی، کە دەکاتە نزیکەی 1،2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.