دەنگی دوو تەقینەوە لە شارۆچکەی خەبات بیستران
لە سنووری شارۆچکەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیستران و بە پێی زانیارییە، رووداوەکە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دوو درۆن بووە.
پێنجشەممە، 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، نزیکەی کاتژمێر 10ـی شەو، لە سنووری شارۆچکەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیستران.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، دەنگەکان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دوو درۆن لەو سنوورە بووە.
لای خۆیەوە هێرش سەعید، بەڕێوەبەری تەندروستیی خەبات، بە کوردستان24ـی گوت: تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکان تۆمار نەکراوە و، درۆنەکان لە چۆڵەوانی کەوتبوونە خوارەوە.