وێنەگرتن لەگەڵ ترەمپ ژیانی وەرزشوانێکی کردە دۆزەخ

دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ

پاڵەوانی پێشووی گۆڵفی ئافرەتانی ئەمریکا کە چاڵاکوانێکی دیاری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە لەو وڵاتە، باس لە ڕووداوێکی سەیر و ترسناک لە ژیانیدا دەکات. هیلی ڕی ئۆسترۆم، ئەستێرەی پێشووی گۆڵفی ئەمریکا، باس لە شەپۆلێک هەڕەشە و بێزارکردن دەکات کە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، ئارامیی ژیانی لێتێکداوە.

ئەم شەپۆلە هێرشانەی سەر ئەو خانمە وەرزشوانە دوای دیدارەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەستی پێکرد. بڵاوبوونەوەی وێنەکانی ئەم دیدارە ژیانی ئەم وەرزشکارەی پێشووی بە شەپۆلێک لە پەیامی ڕقاوی و هەڕەشەی ئاشکرا تێکدا، تا ئەو ڕادەیەی ڕایگەیاند کە مەترسیە بۆ ئاسایشی گیانی خۆی.

ئەو خانمە وەرزشوانە ئەمریکیە دەڵێت کاتێک بەڕاستی ترساوە کە یەکێک لەم کەسانە توانی ناونیشانی ماڵی ئەو بدۆزێتەوە و سەرەڕای نزیک بونەوە لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی، هاوڕێکانیشی کردووەتە ئامانج و پەیوەندیی گوماناویی لەگەڵیان ئەنجامداوە.

ئۆسترۆم لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بەم ڕۆژە سەختانە نووسیویەتی '' ئەم رووداوە کابووسێکی ترسناک بوو و تا ئەمڕۆ هەرگیز دۆخێکی لەم شێوەیەم لە ژیانمدا نەبینيبوو. ئەم کەسە بە خراپ بەکارهێنانی پێگەی پیشەییی خۆی توانی دەستی بگات بە ناونیشانی ماڵەکەم و هەموو زانیارییە کەسییەکانم دەربهێنێت ''.

وێنەی وەرزشوانە ئەمریکیەکە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ