نرخی نەوتی خاوی بەسرە بەرزبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوتی عێراقیش بەرزبووەوە، نەوتی خاوی مامناوەندی بەسرە بە 73.35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە دوێنێ 1.65 دۆلار بەرزبووەتەوە و رێژەی بەرزبوونەوەکە 2.30%ـی تێپەڕاندووە.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە، نرخی نەوتی خاوی قورسی بەسرەش بۆ 69.35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە، بە زیادبوونی 1.65 دۆلار و رێژەی 2.44%ـی.

لەسەر ئاستی جیهانیش، گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 110.45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بە بەرزبوونەوەی 1.66 دۆلار و رێژەی 1.53%ـی. هاوکات نەوتی خاوی سووکی تێکساسی ئەمریکی بە 99.21 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، کە 1.39 دۆلار و رێژەی 1.42%ـی بەرزبووەتەوە.

هەروەها نەوتی ئۆپێک گەیشتە 108.62 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بە بەرزبوونەوەی 0.62 دۆلار و رێژەی 0.57%. لەلایەکی دیکەوە، نرخی نەوتی موربانی ئیمارات گەیشتە 110.04 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە بازاڕەکانی جیهان بەردەوام چاودێریی پێشهاتەکانی پەیوەست بە دابینکردنی نەوت و مەترسییە جیۆسیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.