ئەنەکەسە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر خێزانە کوردە گەڕاوەکانی گرێ سپی دەکات

ئەنەکەسە، هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشکردنە سەر خێزانە کوردە گەڕاوەکان بۆ گرێ سپی و راگەیاند و سەرکۆنەی دەکات.

ئەنەکەسە رایگەیاندووە، پرۆسەی گەڕانەوە ئاوارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای رەقە و ئیدارەی ناوچەی گرێ سپی و هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دراوە، بەڵام رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە و ژنان و منداڵان هەرەشەی کوشتنیان لێکراوە، ئەوان بەڵگەنامە پێویستەکانیان ئامادە کردبوو بۆ سەلماندنی موڵکایەتیی خۆیان بۆ خانوو و زەوییەکانیان، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاریی ئیدارەی ناوچەکە، وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕاندنەوەی موڵکەکانیان.

ئەنەکەسە روونی دەکاتەوە ئەم هێرشانە، هەڕەشەیەکی رژدە بۆ سەر هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان، دەرفەتەکانی بەهێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا تێکدەدات.

ئەنەکەسە، سەرکۆنە ئەم هێرشانە دەکات و داوا لە حکوومەتی سووریا و پارێزگاری رەقە دەکات، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنن بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی رووداوەکە و لێپرسینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەگوێرەی یاسا بکرێت، هەروەها گرتنەبەری ڕوشوێنە پێویستەکان بۆ مسۆگەرکردنی پاراستنی خێزانە گەڕاوەکان و موڵکەکانیان.

هەروەها سەرکۆنەی تۆمەتبارکردنی خێزانە گەڕاوەکان بەهەبوونی پەیوەندییان بە قەسەدەوە دەکات وەک بەکارهێنانی پاساوێک بۆ بەئامنجگرتنیان یان رێگریکردن لە گەڕانەوەیان و گەڕاندنەوەی موڵکەکانیان، جەخت لەوە دەکاتەوە پێویستە مافە مەدەنییەکان لە ململانێ سیاسییەکان دوور بخرێتەوە و موڵکەکانیان پارێزراو بیت، نابێت لەسەر بنەمای نەتەوە یان بەنمای سیاسیی هێرش بکرێتە سەر هاووڵاتییان.

ئەنەکەسە داوا لە خەڵک دەکات دانبەخۆیان بگرن و لەکاردانەوە دوور بکەنەوە و گرنگە پەنا بۆ دادگا ببەن و پێویستە حکوومەت رێگری لەو پێشلکارییانە بگرێت و مافی هاوڵاتییان پارێزراو بێت.