بە فەرمی یاریی هەولێر و ئیتیفاق هەڵوەشایەوە

لۆگۆی فەرمی یانەکانی هەولێر و ئیتیفاقی سعوودیە
لۆگۆی فەرمی یانەکانی هەولێر و ئیتیفاقی سعوودیە

یانەی ئیتیفاق بڕیاری دا بە هۆی نائارامی وڵاتەکەی بۆ یارییەکەی هەولێر گەشتی هەرێمی کوردستان نەکات، لە بەرامبەردا هەولێر هەموو ئامادەکارییەکی بۆ یارییەکە کردووە و رازی نییە یارییەکە دوابخرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی کوردستان24، ڕاهێنەری ئوسترالی یانەی ئیتیفاق ئارسەر پاپاس دوو رۆژە یاریزانەکانی ڕەوانەی ماڵەوە کردووەتەوە و پشووی پێداون، لەلایەکی دیکەشەوە یانە سعوودیەکە سێ رۆژە لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو لە گفتووگۆدایە بۆ ئەوەی یارییەکەی بەرامبەر هەولێر دوابخریت، بەڵام بە فەرمی هیچ بڕیارێک لەبارەی دواخرانی یارییەکە نەدراوە، لە ئەگەری دوانەخرانی یارییەکە، یانەی هەولێر بە براوە هەژمار دەکرێت.
خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداوی ئەم وەرزە بۆ یەکەمجارە بە بەشداریی 12 یانەی کەنداو بەڕێوە دەچێت و دابەشکراون بەسەر 3 کۆمەڵەدا، یانەکانی هەولێر و ئیتیفاق هاوشانی عەجمانی ئیماراتی و کازمیەی کوێتی لە کۆمەڵەی سێیەم یاری دەکەن.
ئیتیفاقی سعوودیە لە یەکەمین یاری خۆی لە کازمیەی بردەوە، هەولێریش بەرامبەر عەجمانی ئیماڕاتی دۆڕا.