ئەپی پسوولەی خۆراک کارا کرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە کارکردن بە بەرنامەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی دەستی پێکردووەتەوە و دەتوانن مامەڵەکانیانی پێ ڕاپەڕێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند "بەرنامەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان کارا کرایەوە".
بەپێی راگەیەندراوەکە، هاووڵاتییان دەتوانن لەمەودوا بە شێوەیەکی ئاسایی و لە رێگەی بەرنامە ئەلیکترۆنییەکەوە، مامەڵەکانی پەیوەست بە پسوولەی خۆراک (فۆڕمی بەشەخۆراک) ئەنجام بدەن و رێکارە پێویستەکان تەواو بکەن.