کەشناسیی هەرێم: سبەی نمەباران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەی پلەکانی گەرما (4-2) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و، لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ، نمەباران لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبارێت.

سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کردەوە.

بە پێی پێشبینییەکان، سبەی چوارشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک سەرەتا لەسەر ناوچە سنوورییەکان بە نمە بارانی پچڕ پچڕ دەستپێدەکات، پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ، نمەباران لەسەر ناوچە جیاجیاکانی سنووری ئیدارەی زاخۆ، سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی  پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی سۆران دەبارێت، پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک ئاسمانیان بەردەوام نیمچەهەور دەبێت .

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، سبەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی (4-2) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 27 پلەی سیلیزی. 

پیرمام: 24 پلەی سیلیزی.

سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی.

هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی.

چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی.

دهۆک: 24 پلەی سیلیزی.

زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی.

ئاکرێ: 26 پلەی سیلیزی.

گەرمیان:32 پلەی سیلیزی.

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی.