لە گوندێکی حەویجە هاووڵاتییەک رفێنرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی کەرکووک کوردستان24ـی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی تشرینی یەکەمی 2026، ژمارەیەک چەکدار لە گوندی سیحە هاوڵاتییەکیان رفاندووە کە کوڕی موختاری گوندەکەیە.

سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی روونیکردەوە، چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هێشتا نادیارە. هاوکات هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی شوێنپێی چەکدارەکان دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، دۆخی ئەمنی بەتایبەت لە باشووری کەرکووک ناجێگیر بووە. داعش چالاکییەکانی زیاد کردووە و لەو ماوەیەدا چەندین هێرش و پەلاماری چەکداری روویانداوە.