نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات

بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەبۆنەی 11ـەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، پیرۆزبایی لە  کوردستان 24 دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەبدولزەهرە هنداوی، بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا بەبۆنەی 11ـەمین ساڵیادی دامەزراندییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و ستافی رۆژنامەوانی و تەکنیکیی کوردستان24 کرد.

بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ کوردستان 24 دەخوازم، هیوادارم کەناڵەکە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردن و درێژەدان بە رۆماڵکردنی رووداوەکان وەک خۆی".

ئەمڕۆ شەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، دامەزراوەی کوردستان 24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن 11ـەمین ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پەخشی خۆی دەگێڕێت. لە ماوەی 11 ساڵی رابردوودا ئەم دامەزراوەیە لەسەر بنەمای توێژینەوەی زانستی و راگەیاندنی پیشەگەرانە کاری کردووە و بووەتە پردێکی متمانەپێکراوی نێوان کوردستان و جیهان.

 کوردستان 24 هەمیشە هەوڵی داوە ئاوەدانی و هیوای خەڵکی کوردستان دەربخات و پێداگری لەسەر پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و ئارامیی دەروونیی کۆمەڵگە کردووە. لە دەستپێکی 12ـەمین ساڵی تەمەنیدا، دامەزراوەکە وەبەرهێنانی زیاتر لە توانای رۆژنامەنووسانی گەنج دەکات بۆ گواستنەوەی رووداوەکان.