کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەبۆنەی 11ـەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازێت.
ئەمڕۆ شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پەیامێکی پیرۆزباییدا گوتی، "بەبۆنەی 11ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و خێزانە رۆژنامەوانی و تەکنیکییەکەی کوردستان 24 دەکەم".
گوتەبێژی کۆمیسیۆن رایگەیاند، "هیوای سەرکەوتن، پێشکەوتنی بەردەوام و درەوشانەوە بۆ کەناڵی کوردستان24 لە کارە رۆژنامەوانی و میدیاییەکەیاندا بۆی دەخوازم" .
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جومانە غەلای گوتی، "هیوادارم هەموو ساڵێک کەناڵی کوردستان24 زیاتر ئامادەیی، کاریگەری و درەوشانەوەی لە گواستنەوەی رووداو و هەواڵەکاندا هەبێت".
ئەمڕۆ شەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، دامەزراوەی کوردستان 24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن 11ـەمین ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پەخشی خۆی دەگێڕێت. لە ماوەی 11 ساڵی رابردوودا ئەم دامەزراوەیە لەسەر بنەمای توێژینەوەی زانستی و راگەیاندنی پیشەگەرانە کاری کردووە و بووەتە پردێکی متمانەپێکراوی نێوان کوردستان و جیهان.
کوردستان 24 هەمیشە هەوڵی داوە ئاوەدانی و هیوای خەڵکی کوردستان دەربخات و پێداگری لەسەر پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و ئارامیی دەروونیی کۆمەڵگە کردووە. لە دەستپێکی 12ـەمین ساڵی تەمەنیدا، دامەزراوەکە وەبەرهێنانی زیاتر لە توانای رۆژنامەنووسانی گەنج دەکات بۆ گواستنەوەی رووداوەکان.