وەزارەتی ناوخۆی عێراق: کوردستان24 راستییەکان بە ئەمانەتەوە دەگوازێتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەبۆنەی 11ـەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات و داوا لە کەناڵەکە دەکات، بەردەوام بێت لە گواستنەوەی راستیی رووداوەکان.
ئەمڕۆ شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، لیوا میقداد میری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە پەیامێکدا گوتی "جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و ستافی کەناڵی کوردستان24 دەکەم بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنییەوە".
لیوا میقداد میری رایگەیاند، "هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ کەناڵەکە دەخوازم و ئومێدەوارم بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی هەواڵەکان وەک خۆی".
بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوە کرد، پەیامی کوردستان24 پیشەییبوونی رۆژنامەوانی بەهێز دەکات و خزمەتی نیشتمان دەکات، هەروەها راستییەکان بە ئەمانەت و بابەتییانە دەگوازێتەوە.