سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK) پیرۆزبایی 11 ساڵەی دامەزراندنی لە کوردستان24 دەکات
بە بۆنەی یادی 11 ساڵەی دامەزراندنی دەزگای توێژینەوە و راگەیاندنی کوردستان24، مستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی گشتیی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK)، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ستاف و کارمەندانی ئەو دەزگایە کرد.
ئەمڕۆ شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، مستەفا ئۆزچەلیک لە پەیامەکەیدا کە ئاراستەی شاهۆ تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای توێژینەوە و راگەیاندنی کوردستان24ـی کردووە، ئاماژەی داوە، کوردستان24 لە ماوەی 11 ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی وەک ناوەندێکی گرنگی میدیایی ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕێت لە برەودان بە ئازادیی رۆژنامەگەری، پێشخستنی ئازادیی بیروڕا و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و لێکۆڵینەوە و بەڵگەنامەی هەمەجۆر.
سەرۆکی گشتیی PWK تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە ئەو دەزگایە خزمەتێکی گەورەی بە چەسپاندنی کولتووری لێبوردەیی، پێکەوەژیانی ئاشتییانە، دیموکراسی، دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان کردووە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مستەفا ئۆزچەلیک لەسەر ناوی خۆی و سەرکردایەتی، ئەندامان و لایەنگرانی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرجەم دامەزرێنەران، بەڕێوەبەران و کارمەندانی کوردستان24 کردووە و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی لە کارەکانیاندا بۆ خواستوون.