نەوزاد شێخ کامیل: کوردستان24 سەنگەرێکی دیاری راگەیاندنی بەرپرس و هاوسەنگە

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پیرۆزبایی 11 ساڵەی دەسپێکردنی پەخشی کوردستان24 دەکات و دەڵێت: لەو ماوەیەدا کەناڵەکەتان توانیویەتی ببێتە سەنگەرێکی دیاری راگەیاندنی بەرپرس و هاوسەنگ. بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، هوشیاریی بەکاربەر و پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی پێشکەش کردوون.

بە بۆنەی یانزەهەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم کارمەند و راگەیاندکارانی کەناڵەکەتان دەکەین. هیوای بەردەوامبوون و سەرکەوتنی زیاترتان لە کارە پیشەییەکەتاندا بۆ دەخواین.

لە ماوەی ئەم یازدە ساڵەدا، کەناڵەکەتان توانیویەتی ببێتە سەنگەرێکی دیاری راگەیاندنی بەرپرس و هاوسەنگ. بە تایبەت لێرەدا بە پێویستی دەزانین دەستخۆشی و پێزانینی تایبەتی خۆمان ئاراستەی ئەو بەرنامە هەمەڕەنگ و سەرکەوتووانە بکەین کە لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، هوشیاریی بەکاربەر و پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی پێشکەش کردوون.

ئەو ناوەرۆکە ئابوورییە هۆشیارکەرەوەیەی کە لە رێگەی بەرنامەکانتانەوە دەخرێتەڕوو، هاوکارێکی سەرەکی بووە بۆ بەرزکردنەوەی رۆشنبیریی ئابووریی هاووڵاتیان، خستنەڕووی داتاو کێشە بازارەکان بە شێوازێکی زانستی، و هاندانی کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئابووریی نیشتمانی. ئەمە بە روونی نیشانەی باڵایی هەستی نیشتمانپەروەری و تێگەیشتنی قووڵی ستافی راگەیاندنی ئێوەیە بۆ گرنگیی ئابووری لە ژیانی گشتییدا.

دووبارە یانزەهەمین ساڵیاد پیرۆز دەکەین و هیوادارین هەمیشە پێشەنگ بن لە گەیاندنی پەیامی ڕاست و خزمەتکردنی کۆمەڵگە لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەت لە پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی و ئابووریدا.